send link to app

دوکتور میلانی


4.4 ( 5504 ratings )
Salud y forma física Medicina
Desarrollador Amin Esmaeili
Libre

بە سەرنجدان بە بەربڵاویی گۆڕەپانی ڕیشەی پسپۆڕی گوێ و قورگ و لووت ، ئەوان بۆ گرینگی پێدانی زیاتر و لە ئاکامدا بردنەسەرێی چۆنیەیتی کار لقی ڕێنۆلۆژی پلاستیکی دەموچاوی هەڵبژارد. دوکتۆر میلانی خاوەنی پێشینە و ئەزموونی ئیش کردنی لە نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی حوکمەتی و کەڕتی تایبەتی جۆراو جۆری لە تاران دا هەیە و خاوەنی ڕابردوو پێشینەی پێشکەش کردن و نواندنی نووسراوە ووتاری لە بەرنامەکان و هەروەها فێرکاریی داڕێژراوی هەیە، دوکتۆر میلانی کورسی پلاستیکی بەسەرکەوتوویی لە وڵاتی بەریتانیا تەواو کردووە و بە ڕوانین بە و پێشینەوئەزمونی کارو چالاکی و جێ بە جێ کردنی چەند هەزار نەشتەرگەریی ڕیپۆپلاستی تا ئەوڕۆ، بە سەرنجدان بە بەدوا داچوونی ئاکامەکانی یەک یەکی نەخۆشەکان بە هۆی دەستە و تاقمی چارەسەر کردن و پێدا چوونەوە و تۆێژینەوەی ئاسەوارەکانیان ئەو بەڕاشکاوی یەکێک لە نەشتەرگەرەکانی خاوەن متمانە و باوەڕ پێکراو لەم گۆڕەپانەدا دێتە ئەژمار.

بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە بە دڵبوون وسەرکەوتوو بوونی نەشتەرگەرییەکانی پلاستیک پێوەندی بە زەمینەی کاری وردبینی و ئەزموون وزانستی نەشتەرگەر و ڕادەی چاوەڕوانی نەخۆشە وەهەیە، بەڕێز دوکتۆر میلانی تێدەکۆشێ بە تێکەڵ کردن و هاوتەریب کردنی ئەو سێ فاکتەرەی سەرەوە جوانترین و ساغ و لەبارترین ئاکامی مومکین نیشان بدا و بەدی بێنێ.